![]() |
پسپۆڕانی هیندی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێكهاته‌ی شهفابهخشی ناو به‌هارات و بۆن و تامه‌كانیان له‌ش له به‌رامبه‌ر باكتریاكان و ڤایرۆسه‌كان ده‌پارێزێت.
ئه‌وان ئاماژه به‌م به‌هاراتانه ده‌كه‌ن كه تایبه‌تمه‌ندی دژه شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه و پێویسته تێكه‌ڵ به خۆراكه‌كان بكرێن. ئه‌م بههاراتانهش بریتین له:

1ـ زه‌رده‌چێوه: به‌هۆی بوونی ماده‌ی كوركۆمین رێگه له گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌گرێت وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و میلانۆم و مه‌مك و وه‌ره‌می مێشك و گه‌ده و خوێن.

2ـ ره‌زیانه: كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ریشاڵی ورد و ئه‌نتی ئۆكسانی به‌هێز و رێگه له شێرپه‌نجه ده‌گرێت.

3ـ زه‌عفه‌ران: سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ترشه‌ڵۆكی سروشتیه كرۆستینه كه شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه.

4ـ زیره: به یارمه‌تیده‌ری كۆ ئه‌ندامی هه‌رس ناسراوه و تایبه‌تمه‌ندی دژی ئۆكسانی هه‌یه و به‌هۆی ماده‌ی تیمۆ كۆیینۆنی ناویه‌وه گه‌شه‌ی خانه‌كانی شێرپه‌نجه كۆنترۆڵ ده‌كات.

5ـ دارچین: له به‌هاراته به تام‌و چێژهكانه كه سودی زۆری هه‌یه و خواردنی نیو كه‌وچك له دارچین ئاسن و كالیسیۆمی له‌ش دابین ده‌كات و رێگه له گه‌شه‌ی خانه‌ی شێرپه‌نجه ده‌گرێت.

6ـ بیبه‌ری سوور: به‌هاراتێكی به‌سوده كه تایبه‌تمه‌ندی دژه شێرپه‌نجه‌یی هه‌یه، به‌ڵام نابێت له خواردنی زیاده‌ڕۆیی بكرێت.

7ـ زه‌نجه‌بیل: به‌های خۆراكی زۆره و كۆلسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنیت و میتابۆلیزمی له‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كات و یارمه‌تی له‌ناو بردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌دات.

جگه له‌وانه‌ش خواردنی مێخه‌ك و سیر و خه‌رده‌ل و گه‌ڵای نه‌عنا و سركه و ئا‌ڤۆكادۆ تایبه‌تمه‌ندی دژه شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه.
No comments:
Post a Comment