به‌ وێنه‌ : كچه‌كانی نانسی رێكلام بۆ ئه‌لبومه‌كه‌ی دایكیان ده‌كه‌ن


    گۆرانی بێژی شۆخ و شه‌نگ نانسی عه‌جره‌م چه‌ند وێنه‌یه‌كی هه‌ردوو كچه‌كه‌ی به‌ناوه‌كانی میلاو إیلا بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌وه‌ك له‌وێنه‌كاندا دیاره‌ هه‌ردووكیان ریكلام بۆ ژماره‌ 8 ده‌كه‌ن و به‌پۆشینی یه‌ك جۆره‌ جلی وه‌كو یه‌ك كه‌ژماره‌ هه‌شتی له‌سه‌ره‌و تایبه‌ت به‌وان دروستكراوه‌و به‌په‌نجه‌كانی ده‌ستیان ژماره‌ هه‌شت ده‌ناسێنن ، ژماره‌ هه‌شتی هه‌ردووكیان ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌ڵبومی نوێی دایكیان كه‌له‌ئێستادا كاری بۆ ده‌كات و سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه‌ بۆی ، نانسی له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كان نووسیویه‌تی: وێنه‌ی هه‌ردوو كچه‌كه‌ له‌ئاهه‌نگی جه‌ژنی دایك و پێشوازی كردن له‌ئه‌ڵبومه‌ نوێ و كۆتایم نانسی 8 .

    ئا: شاخه‌وان شێخانی

    3641182332014_4 - Copy.jpg
    5041182332014_2 - Copy.jpg
    3942182332014_3 - Copy.jpg
    5642182332014_3.jpg
    درێژه ى بابه ت

    به‌مجۆره‌ رێگه‌ له‌ گه‌شه‌ كردنی شێرپه‌نجه‌ بگرن


      پسپۆڕانی هیندی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێكهاته‌ی شه‌فابه‌خشی ناو به‌هارات و بۆن و تامه‌كانیان له‌ش له‌ به‌رامبه‌ر باكتریاكان و ڤایرۆسه‌كان ده‌پارێزێت.

      ئه‌وان ئاماژه‌ به‌م به‌هاراتانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه‌ و پێویسته‌ تێكه‌ڵ به‌ خۆراكه‌كان بكرێن. ئه‌م به‌هاراتانه‌ش بریتین له‌:
      542182532014_147.jpg
      1ـ زه‌رده‌چێوه‌: به‌هۆی بوونی ماده‌ی كوركۆمین رێگه‌ له‌ گه‌شه‌ی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌گرێت وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و میلانۆم و مه‌مك و وه‌ره‌می مێشك و گه‌ده‌ و خوێن. 
      52082532014_282.jpg
      2ـ ره‌زیانه‌: كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ریشاڵی ورد و ئه‌نتی ئۆكسانی به‌هێز و رێگه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌گرێت.
      342182532014_fennel-seed.jpg
      3ـ زه‌عفه‌ران: سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ترشه‌ڵۆكی سروشتیه‌ كرۆستینه‌ كه‌ شێرپه‌نجه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
      322082532014_Flora-Farm3.jpg
      4ـ زیره‌: به‌ یارمه‌تیده‌ری كۆ ئه‌ندامی هه‌رس ناسراوه‌ و تایبه‌تمه‌ندی دژی ئۆكسانی هه‌یه‌ و به‌هۆی ماده‌ی تیمۆ كۆیینۆنی ناویه‌وه‌ گه‌شه‌ی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ كۆنترۆڵ ده‌كات.
      462082532014_7.jpg
      5ـ دارچین: له‌ به‌هاراته‌ به‌ تامو چێژه‌كانه‌ كه‌ سودی زۆری هه‌یه‌ و خواردنی نیو كه‌وچك له‌ دارچین ئاسن و كالیسیۆمی له‌ش دابین ده‌كات و رێگه‌ له‌ گه‌شه‌ی خانه‌ی  شێرپه‌نجه‌ ده‌گرێت.
      572082532014_Cinnamon.jpg
      6ـ بیبه‌ری سوور: به‌هاراتێكی به‌سوده‌ كه‌ تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ شێرپه‌نجه‌یی هه‌یه‌، به‌ڵام نابێت له‌ خواردنی زیاده‌ڕۆیی بكرێت. 
      82182532014_فلفل-أحمر-حار.jpg
      7ـ زه‌نجه‌بیل: به‌های خۆراكی زۆره‌ و كۆلسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنیت و میتابۆلیزمی له‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كات و یارمه‌تی له‌ناو بردنی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌دات.
      202182532014_n00009686.jpg
      جگه‌ له‌وانه‌ش خواردنی مێخه‌ك و سیر و خه‌رده‌ل و گه‌ڵای نه‌عنا و سركه‌ و ئاڤۆكادۆ تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه‌.

      درێژه ى بابه ت

      ليمۆ و پرته‌قاڵ بۆ سپی كردنه‌وه‌ی پێست


        ـ 3 كه‌وچك ئاوى ليمۆ له‌گه‌ڵ كه‌وچكێكی بچووك زه‌رده‌چێوه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ن تا به‌ شێوه‌ی هه‌ویری لێ دێت و دواتر له‌سه‌ر روخسارتان بده‌ن دوای 30 خوله‌ك بیشۆن. 
        512882532014_2.jpg
        ـ 4 كه‌وچك ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ ته‌ماته تێكه‌ڵ بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك له‌سه‌ر روخسارتان بده‌ن.

        ـ ‌ئاوی لیمۆ و هه‌نگوین به‌ یه‌كسانی تێكه‌ڵ بكه‌ن و له‌سه‌ر روخسارتان بده‌ن و دوای 15 خوله‌ك بیشۆن. ئه‌م ماسكه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر روخسار سپی ده‌كاته‌وه‌.
        12982532014_3.jpg
        ـ ئاوی لیمۆ و خه‌یار به‌ یه‌كسانی تێكه‌ڵ بكه‌ن و له‌سه‌ر روخسارتان بده‌ن و دوای 15 خوله‌ك بیشۆن.
        162982532014_4.jpg
        ـ پارچه‌یه‌ك پرته‌قاڵ له‌به‌ر خۆر وشك بكه‌نه‌وه‌ و لێگه‌ڕێن تا نه‌رم بێت و له‌گه‌ڵ شیر تێكه‌ڵی بكه‌ن و له‌سه‌ر روخسارتان بده‌ن و به‌ ئاو بیشۆن.

        درێژه ى بابه ت

        ستایلی جل وبه‌رگی خه‌لیجی بۆ 2014

        درێژه ى بابه ت

        توانای سه‌رسوڕهێنه‌ری كچێك


        ئه‌م كچه‌ چینیه‌ كه‌ ناوی چه‌ن سیۆئانه‌، ده‌توانێت له‌ یه‌ك كاتدا به‌ 2 ده‌ستی به‌ 2 زمانی چینی و ئینگلیزی بنووسێت كه‌ بۆته‌ جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی ده‌روبه‌ره‌كه‌ی.
        142382532014_2.jpg
        ئه‌م كچه‌ كه‌ وه‌رگێڕی زمانی ئینگلیزیه‌ و له‌ قۆناغی ئاماده‌ییدا په‌ی به‌م توانا تایبه‌تیه‌ی بردووه‌.
        222382532014_1.jpg
        چه‌ن ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هاوڕێكانی ئێره‌یی به‌م توانایه‌ی ده‌به‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ شێوه‌ی ئه‌م ئه‌مكاره‌ بكه‌ن، به‌ڵام هیچ یه‌كێكیان له‌م هه‌وڵه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵێك به‌ بیستنی بڕوا به‌م توانایه‌ی من ناكه‌ن و به‌شێكی تریش هه‌وڵ ده‌ده‌ن لاساییم بكه‌نه‌وه‌. 

        درێژه ى بابه ت

        هه موو مافه كانى پارێزراوه 2013 ©